هیواداریی روسیا بە کۆتایی بۆشایی دەسەڵات لە عێراق
کانونی یهکهم 13, 2019 10:31 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی روسیا گوتی : روسیا هیوادارە کێشەی بۆشایی دەسەڵات لە عێراق هەرچی خێراتر چارەسەر بێ .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی روسیا گوتی ، روسیا چاوەڕوانیی هەیە عێراق بتوانێ لە کاتی خۆیدا ، بەربژاری جێی رەزامەندیی پارت و لایەنە ساسیەکان بۆ سەرۆک وەزیریی ئەم وڵاتە هەڵبژێرێ .
زاخارۆڤا بە ئاماژە بەوەی کە ئێستا سەرۆکی عێراق خەریکی راوێژکردن بە لایەنەکانی پەرلەمانە بۆ هەڵبژاردنی بەربژارێک وەک سەرۆکی نوێی کابینە ، گوتی : ئێمەش چاوەڕوانیمان هەیە کۆدەنگیەک بەدی بێ تا رێگا بگیردرێ لە بۆشایی دەسەڵات .