کانونی یه‌که‌م 14, 2019 16:30 Asia/Tehran
  • محەممەد حوسی: ئەمریکا ڕێگرە لەبەردەم ڕاگرتنی شەڕ لە یەمەندا

سەرۆکی کۆمیتەی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن، ڕایگەیاند، ئەمریکا، لەمپەری سەرەکیی بەردەم ڕاگیرانی دەسدرێژکاری و گەمارۆی یەمەنە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ محەممەد عەلی حوسی سەرۆکی کۆمیتەی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە دەسدرێژکاریی هاوپەیمانیی سەعودیی لەدژ یەمەن لەهەموو ئاستەکاندا بەردەوامە ، وتی: درێژەی دانوستانەکانی ئاشتی لەبارودۆخی ئێستادا نامومکینە. حوسی بەئاماژە بەوەی کە هاوپەیمانی سەعودی هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ ڕاگرتنی دەسدرێژکاریی هەڵنەگرتووە، پێی داگرت؛ یەمەن تاکاتێک کە دەسدرێژکاری و گەمارۆی ئەو وڵاتە درێژەی هەیە، ئامادە نییە لەگەڵ هیچ وڵاتێکدا دانوستان بکا.

سەرۆکی کۆمیتەی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن هەروەها بەیاننامەی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی سەرانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس لە عەرەبستان دژ بە یەمەنی بەدوژمنکارانە لێکدایەوەو وتی: ئەو بەیاننامەیە ، پێشاندەری زاڵێتیی عەرەبستان بەسەر ئەنجومەنی هاوکارییە.

چلەمین دانیشتنی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس سێ شەممەی حەوتەی ڕابردوو لەڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سەعودی بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ