کانونی یه‌که‌م 15, 2019 16:25 Asia/Tehran
  • ڕاگەیندرانی  کاتی لێپرسینەوەی تڕەمپ

پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەمە 18 دیسامبر سەبارەت بە لێپرسینەوەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دەنگ وەر دەگرێت .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  دەیلی  تلگراف  پارلەمانی  نوێنەرانی  ئەمریکا  ڕۆژی  چوارشەمەی ئەم  هەفتەیە سەبارەت  بە  لێپرسینەوەی  دوناڵد تڕەمپ  سەرۆک کۆماری  ئەو  وڵاتە  دەنگ وەردەگرێت . لێژنەی  دادەوانی  پارلەمانی  نوێنەرانی  ئەمریکا  هەفتەی  ڕابردوو  دوو  بڕگەی  هاوپەیوەند  بە  لێپرسینەوەی  تڕەمپ  کەڵک وەرگرتنی  نابەجێ لە  دەسەڵات  و کارشکێنی  لە کاری کونگرە  لە  ڕیسوایی  ئوکراین  گیتی  پەسەند کرد .   بەوپێیە  لێپرسینەوەی  تڕەمپ بۆ دەنگ وەرگرتن لە لایەن  پەرلەمانی نوێنەران   دانیشتنی  ئاشکرا   بەڕێوە  دەبات . بە سەرەنج بە  تێکەڵی  پەرلەمانی  نوێنەران    و زۆربەی دیموکراتەکان چاوەڕوان  دەکرێت  کە  ئەو  پەرلەمانەش  بە  لێپرسینەوە  دەنگ  بدەن  و  لێپرسینەوە   ڕادەستی   سەنای  ئەمریکا بکرێت  . میچ مەک کانل  ڕێبەری  لانی زۆری  کۆماریخوازان  لە سەنای  ئەمریکا  ڕایگەیاندووە  کە  ئەگەر  بێتوو  گەڵاڵەی  دیموکراتەکان  لە مەجلسی  نێونەرانی  ئەو  وڵاتە بۆ  لێپرسینەوەی  تڕەمپ  دانیشتنی  سەنای  ئەمریکا بۆ  لێپرسینەوەی  ناوبراو  ژانویەی  2020  بەڕێوە  دەچێت .

سەرپەیڤ