بەرنامەی جانسون بۆ گۆڕانکاری بەربڵاو لە دەوڵەتی بریتانیا
سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دوای سەرکەوتنی پارتی پارێزکار لە هەڵبژاردنە پارلەمانیەکان بەرنامەیکی بەربڵاوی بۆ گۆڕانکاری لە دەوڵەت لەبەر چاو گرتووە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەفتەنامەی بریتانیایی ساندی تایمز بوریس جانسون سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بە دوای گۆڕینی سەرەکی لە داڕشتی کابینەیە کە لە ڕەوتی ئەودا لە وەزارتخانەکان سڕاوەتەوە و ئەندامانی دەوڵەت جێ بە جێ دەبن تا ئامانجەکانی دەوڵەتی پارێزکار دوای چوونەدەر لە یەکێتیی ئورپا برگزیت جێ بە جێ بێت . جانسون ڕۆژانی پشووی کریسمەسی تەرخان داوە بە داڕشتنی بەرنامە بۆ گوڕانکاری بەربڵاو لە داڕشتی کابینە کە بۆ وێنە دەتوانین ئاماژە بکەین بە دامەزراندنی وەزارەتخانەی نوێ لە کاروباری سنووری و کوچبەری . ئەرکی ئەو وەزارەتخانەیە هێزمەند کردنی ئاسایش و جێ بە جێ کرانی سیستمی نوێ کوچبەری و دەرکردنی ڤیزە دەبێت . بوریس جانسون لە هەڵبژرادنەکانی سەرانسەری 12 دیسامبر بە دروشمی برگزیت تەواو دەکەین توانی زۆربەی کورسیەکانی پەرلەمان دەس بخات و ئەیەوێ بریتانیا 31ژانویە لە یەکێتیی ئوروپا بباتە دەر . ە پێی هەوالەکان پەرلەمانی نوێ بریتانیا لە ڕۆژی دووشەمە 16 دیسامبر دەس بەکار دەکات .