کانونی یه‌که‌م 16, 2019 10:45 Asia/Tehran
  • ئەمریکا خەریکی ئامادەکاریی بۆ تاقیکردنەوەی دوو موشەکی قەدەغەیە

بە وتەی فەرماندەیەکی ئەرتەشی روسیا ، ئەمریکا سەرباری قەدەغەبوون بەمزوانە موشەکی نێوانبڕ تاقیدەکاتەوە .

وەزارەتی بەرگری روسیا ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرایکرد کە ئەمریکا  پلانی ئەوەی هەیە تا کۆتایی ئەمساڵ دوو مووشەک تاقی بکاتەوە کە بە پێی پەیماننامەیەکی پێشووی نێوانیان قەدەغە کراوە، ئەوانیش بریتین لە موشەکی ماوە مامناوەند و ماوە درێژ.

سێرگی کاراکیڤ لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی "کراسنازڤیزدا"ی سەر بەوەزاڕەتی بەرگری روسیا ئاشکرایکرد "تا کۆتایی ساڵی 2019، ئەمریکا دوو مووشەک تاقی دەکاتەوە کە یەکیان  1000 کیلۆ مەتر دەبڕێ  و ئەوی دیکە 3000 کیلۆ مەتر".

ئەو بەرپرسەی روسیا باسی لەوەشکرد کە بوونی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یەکێکە لە مەترسیەکان لەم رۆژەدا کە گرەنتی ئەوەی نییە کەس بزانێت کە کڵاوەی ئەتۆمی لێ نەبەستراوە".

تاقیکردنەوەی ئەم مووشەکانە لە دوای ئەوەوە دێت کە لە دووی مانگی ئابدا ئەمریکا پاشەکشەی کرد لە پەیماننامەی قەدەغەی موشەکی مامناوەند و ماوەدرێژ، کە لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت ئیمزای کردبوو.

سەرپەیڤ