کانونی یه‌که‌م 18, 2019 07:55 Asia/Tehran
  • لێکدرانەوەی ڕەوشتی ئاوارەکانی سووری لە دیداری وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیاو لوبنان

وەزیرانی دەرەوەی عێراق، ئەردەن، تورکیاو لوبنان ڕۆژی سێ شەممە لە شاری ژنێڤی سوییسڕا چاویان بە یەکتر کەوت و ڕەوشتی پەنابەرانی سوورییان لێکدایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لەو دانیشتنە چوارقۆڵییەدا کە لە پەراوێزی یەکەم کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ئاوارەکان لە ژێنێڤی سوییسڕا بەرپا کرا،« موحەممەد عەلی حەکیم»، « ئەیمەن سەدەفی»،« مەولوود چاووش ئوغلو» و «جەبران باسیل» وەزیرانی دەرەوەی عێراق، ئەردەن، تورکیاو لوبنان لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ئەو ڕێکخراوانەش کە خەریکی چالاکیی مرۆڤ دۆستانەن داوایان کرد ئەرکی خۆیان لە ھەمبەر قەیرانی ئاوارەکانی سووریا ھەرچی زیاتر ببەنە واری جێبەجێ کردنەوە.

لە دانیشتنەکەدا ھەروەھا ئاراستەکرانی گەڵاڵەو دەستپێشخەریی خێرا بۆ کەم کرانەوەی گرفت و ئازاری ئاوارەکان و ڕەچاو کرانی ستراتژیاگەلێک لە سەر بنەمای پشتگریی ئابووریی وڵاتانی میوانداری ئاوارەکان بە مەبەستی پاراستنی سەقامی کۆمەڵایەتی و ئابووریی ئەم وڵاتانە، خرایە بەر باس و لێکدانەوە.

یەکەم کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ئاوارەکان لە ڕۆژی دووشەممەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە میوانداریەتیی ژێنێڤی سوییسڕا دەستی پێ کراوە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە لە ئەنجامی ئەم قەیرانە ملوێنان کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە ھەڵوەداو ئاوارە بوونە.

سەرپەیڤ