کانونی یه‌که‌م 19, 2019 07:31 Asia/Tehran
  • دژایەتی کردنی روسیا لە گەڵ بایکۆتەکانی سەر تورکیا

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی روسیا لە کاردانەوە بە هەنگاوی کومیتەی پێوەندیە دەرەوەییەکانی سینای ئەمریکا بۆ واژۆکردنی بایکۆتی تورکیا لەبەر کڕینی سیستمی روسیی ئێس 400 رایگەیاند : مسکۆ لە گەڵ بایکۆتی یەک لایەنە و بێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراو نەتەوەکان نەیارە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن ، ماریا زاخارۆڤا گوتی : لە روانگەی ئێمەوە ، بایکۆتکردنی یەک لایەنە ، هەنگاوێکی نایاساییە و گوشارێک کە وڵاتێک لە رێگەی دەکارهێنانی بایکۆت و ئابلۆقە دەیخاتە سەر وڵاتانی دیکە ، بە پێچەوانەی پێوەندیی نێودەوڵەتیە .

 زاخارۆڤا وتیشی: ئەم بابەتە لە زۆر بەڵگەدا جەختی لەسەر کراوە وەکووو بەڵگەنامەی دوو قۆڵیی و بەڵگەکانی بناغەی پێوەندیی نێودەڵەوتیی .

 مسکۆ و ئانکارا سپتامبری 2017 گرێبەستی چەکەمەنیی سیستمی موشەکیی ئێس 400 یان ئیمزا کرد و یەکەم کاروانی ئەم سیستمە ژوئیەی 2019 ڕادەستی تورکیا کرا .

 ئەمریکا و رێکخراوی ناتۆ بە توندی لە دژی ئەم هەنگاوەی تورکیادان .

سەرپەیڤ