کانونی یه‌که‌م 25, 2019 17:41 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی ناڕەزایانەی ھەزاران خوێندکاری ھیندی بەرامبەر بە یاساوڕێساکانی ھەڵاواردنی ئایینی

ھەزاران خوێندکاری ھیندی بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان لە «حەیدەر ئاباد» داوای ھەڵوەشانەوەی یاسای پیاداچوونەوە بە شارومەندایەتیی دژی موسڵمانانیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، خوێندکارانی ناڕازیی ھیندی ڕۆژی چوارشەممە بە ھەڵدانی دروشمی دژی دەوڵەتی «نارندار مودی» سەرۆک وەزیرانی ھیندو دژایەتی لەگەڵ بەخشرانی شارومەندایەتیی بە کۆچبەرانی بیانی، بە ھەڵاواردنی ئایینی دژی موسڵمانانیان زانی.

خوێندکارانی ھیندی ھەروەھا داوای ڕزگار کرانی ھەزاران ناڕازییان کرد کە لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە بە ھۆی لەشکریانی ھیندییەوە قۆڵبەست کراون.

دەوڵەتی ھیند لەئاراستەی  ھەوڵدان بۆ کۆنترۆڵی ناڕەزامەندییە بەربڵاوەکان ناچار بووە زیاتر لە شەش ھەزار کەس ڕاپێچ کات و  خۆپیشاندانەکان لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە سەرکوت کات.

ھیند لە ماوەی دووحەوتەی ئەم دواییە خۆپیشاندان و پێکدادانی سەدان ھەزار کەس لە جەماوەری ئەم وڵاتە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بەخشینی شارومەندایەتی بەخۆیەوە دەبینێت کە ئەمەش بووەتە ھۆی کوژرانی زیاتر لە ٣٠ کەس و قۆڵبەست کرانی سەدان کەسی دیکە.

بە پێی یاسای تازەی ھیند تەواوی کۆچبەرانی بیانی کە زیاتر لە شەش ساڵە دانیشتووی ھیندن، یۆیان ھەیە مافی شارومەندیی ھیندی وەربگرت بەو مەرجەی کە موسڵمان نەبن.

سەرپەیڤ