کانونی دوھەم 03, 2020 18:25 Asia/Tehran
  • رووسیا تیرۆری ژەنەراڵ سولەیمانی شەرمەزار کرد

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، وێڕای شەرمەزارکردنی تیرۆری فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، شەهادەتی ناوبراوی لەگەلی ئێران سەرەخۆشی کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا رۆژی هەینی لەبەیاننامەکەیدا نووسی: سەرداری ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕاستبێژانە بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێران هەوڵی دا.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەروەها شەهادەتی ژەنەراڵ سولەیمانی لە گەلی ئێران سەرەخۆشی کردووە.

جگە لەوە، سێناتۆر"کۆنستانتین کاساچێف" سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەیی سێنای ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی لەکاردانەوە بە کردەی تاوانکارانەی سەربازانی ئەمریکی لەترۆری سەردار قاسم سولەیمانی لە بەغدا، ڕایگەیاند: کاردانەوەی ئێران و وەلامدانەوەی لێبڕاوانە بە ئەمریکییەکان ئەوەندە ناخایەنێ.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی شەهادەتی سەرلەشکر قاسم سولەیمانی لە هێرشی ئەمریکا لەعێراقی پشت ڕاست کردەوە.

سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەبوومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەئەنجامی پەلاماری دەسدرێژکارانەی ئەمریکییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدای عێراق، شەهید کران.

سەرپەیڤ