کانونی دوھەم 03, 2020 19:03 Asia/Tehran
  • رووسیا : ئەمریکا لەهەوڵی گۆڕینی هاوسەنگی لەناوچەیە

وتەبێژی وەزارەت دەرەوەی ڕووسیا وێڕای شەرمەزارکردنی تیرۆری سەردار سولەیمانی ڕایگەیاند، واشنگتۆن لەهەوڵی گۆڕینی هاوسەنگیی دەسەڵات لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراستە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕووسیا-٢٤؛ "ماریا زاخارۆوا" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی ترۆری سەردار قاسم سولەیمانی لەئەنجامی پەلاماری ترۆریستیی ئەمریکا بۆسەر بەغدای ، بەو پەڕی ڕەشبینی و نیگای نەرێنیی واشنگتۆن لێکدایەوە.

ئەو بەرپرسەی ڕووسیا بەرلەوە لە پەیجەکەی لە فەیسبوکدا نووسیبووی: "ترۆری سەردار سولەیمانی جگە لە ئاڵۆزتر کردنی ڕەوشی ناوچە، چی لێ ناکەوێتەوە کە بێگومان کاردەکاتەسەر گیانی بەملوێنان کەس".

زاخارۆوا لە بەشێکی دیکەی ئەو دیمانەدا دانی بەوەدانا کە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرەتا پەلاماری ئاسمانی کردە سەربەغداو پاشان، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد هێرشی خۆپێشاندەرانی عێراقی بۆسەر باڵوێزخانەکەی لە بەغدا تاووتوێ بکا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت: " لێکدانەوەی یاسایی لە پەلامارکرانە سەر باڵوێزخانەی وڵاتان، لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان دایە.ئەمریکا تەنانەت خوازیاری دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایش نەبووە سەبارەت بە پەلامار بۆسەر باڵوێزخانەکەی".

ماریا زاخارۆوا بەئاماژە بەوەی کە واشنگتۆن تەنیا بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی دەسەڵات لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵ دەدا، وتی: بۆ ئیدانەکردنی پەلاماری سەر باڵوێزخانەکان، حکومەتەکان سکاڵا دەبەنە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان. واشنگتۆن هیچ سکاڵانامەیەکی نەبردۆتە ئەنجومەنی ئاسایش و ئەوە بەومانایەیە کە تەنیا لەهەوڵی کاردانەوەی جیهانی و گۆڕینی هاوسەنگیی دەسەڵات لەناوچەدایە.

سەرپەیڤ