تڕەمپ دانی نا بە کردەی تیرۆریستیی خۆی
کانونی دوھەم 04, 2020 10:50 Asia/Tehran
سەرۆکی ئەمریکا دانی نا بە کردەی تاوانکارانەی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی تیرۆریستیی لە دژی فەماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، دۆناڵد تڕەمپ بۆپاسادانی دەرکردنی فەرمانی ئەنجامدانی هەڵمەتی تیرۆریستیی لە دژی سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامیی بانگەشەی ئەوەیکرد ، ئەم کارە بۆ پێشگرتن بە شەڕ بووە .
تڕەمپ لە درێژەدا گوتی : ئەمریکا ئامادەی هەر هەنگاوێک لە دژی ئێرانە .
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها بانگەشەی کرد ئەمریکا بە دوای گۆڕینی رژێم لە ئێراندا نیە و کەڵکوەرگرتنی ئێران لە هێزی بە وەکالەت دەبێ هەر ئێستا کۆتایی بێ .
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ، ئەم تاوانکارانە لە کات و شوێنی گونجاودا رووبەڕووی تۆڵەی سەخت دەبنەوە .