کانونی دوھەم 10, 2020 15:30 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕووسیا بۆ وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا لەمەڕ ئێران

جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ئامادەیی وڵاتەکەی ڕاگەیاند بۆ نێوبژیوانی و یارمەتی دان لەپێناو چارەسەر کردنی ناکۆکی و ئاڵوزیەکانی ئەم دواییەی نێوان ئەمریکا و ئێران .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی " ڕیا نووسێتی" "سرگئی ڕیابکۆف" ڕۆژی هەینی دوای گەیشتنە شاری توکیۆ بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوە ودانیشتنی وتووێژەکانی ستراتژیکی ڕووسیا - ژاپۆن وتی": ئەگەر دوو لایەن لەبارەی ئەم پرسەوە هۆگری پێشان بدەن ، ئێمەیش ئامادەین. جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە بارەی قەیرانی بەدی هاتوو بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی دوای چوونە دەری ئەمریکا  وگەڕانەوەی بایکۆتە یەک لایەنەکان لەدژی ئێران وتی: ئێمەلەگەڵ باقی ئەندامە بەجێ ماوەکان لە بەرجام بە شێوەی بەردەوام لە پێوەندی داین وئەم پێوەندیانە ساڵی نوێی ٢٠٢٠ بەشێوەی ڕۆژانە ئەنجام دەبێت. کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی بەربەرەکانێ لەگەڵ بێ بەڵێنی مۆرکەرانی ڕۆژئاوایی بەرجام لە پێبەندبوون بە وادە وبەڵینەکانیان لەم ڕێککەوتنە ، یەکشەممە پێنجی ژانێڤەر،هەنگاوی پێنجەم ونیهایی کەم کرانی وادەو بەڵێنە بەرجامیەکانی خۆی ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ