کانونی دوھەم 11, 2020 16:30 Asia/Tehran
  • داوای حکومەتی ئۆکراین بۆ دەسپێکردنی لێکۆڵینەوەی ئێران لەبارەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی

سەرۆک کۆماری ئوکراین داوای لە ئێران کرد لێکۆڵینەوەی تۆکمەوتەواو دەس پێ بکا سەبارەت بە فڕۆکەی ئوکراینی کە بەهۆی هەڵەی مرۆییەوە کەوتە خوارەوە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، "ڤلۆدیمیر زلێنسکی" هەروەها پێی داگرت: کارناسانی ئوکراینی دەبێ بەتەواوەتی دەستیان بەزانیاریەکان ڕابگات بۆ ئەوەی بتوانن هاوکاریەکی باشیان هەبێ.

زلێنسکی وتی: ئێمە پێ دادەگرین لەسەر ئەوەی تاوانەکە بەتەواوەتی قەبووڵ بکرێ و چاوەڕوانین ئەنجامدەرانی ڕووداوەکە سزا بدرێن.

ئەوە لەکاتێکدایە کە چەند کاژێر لەوەپێش سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەبەیاننامەیەکدا پاش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی موسافرهەڵگری بوئینگی٧٣٧ی هێڵی ئاسمانیی ئوکراین ڕایگەیاند: "فڕۆکەی ئوکراینی لەبەر هەڵەی مرۆیی لە ئێران کرایەئامانج و کەوتەخوار".

لەوبارەوە، "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانیش ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "لە کەشی هەڕەشەو ترس و تۆقاندا کە رژیمی دەسدرێژکاری ئەمریکا دژ بەگەلی ئێران دروستی کرد لەدوای شەهیدکرانی سەردار قاسم سولەیمانی و بەمەبەستی بەرەڤانی کردن لەهەمبەر پەلامارە شیمانەییەکانی سوپای ئەمریکا، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەئامادەباشیی تەواودا بوون کە بەداخەوە هەڵەی مرۆیی و کرانەئامانجی بەهەڵە، کارەساتێکی گەورەی لێکەوتەوەو دەیان کەسی بێتاوان بوونە قوربانی".

سەرۆک کۆماری ئێران لەبەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردووە کە ئەنجامدەرانی ئەو هەڵە نەبەخشراوە، لەڕێی یاساییەوە بڕیاریان لەسەر دەدرێ.

فڕۆکەیەکی موسافرهەڵگری هێڵی ئاسمانیی ئوکراین سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممەی رابردوو(هەشتی ژانڤییە)، لەنزیک فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی(ڕە) ی تاران کەوتەخوارەوەو هەموو سەرنشینەکانی گیانیان لەدەست دا.

سەرپەیڤ