کانونی دوھەم 14, 2020 15:13 Asia/Tehran
  • سوور بوونی پۆمپێئۆ لە سەر درێژە پێدانی سیاسەتی ناکامی داسەپاندنی  زیاترین گوشار بە سەر ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ: واشینگتۆن کەمپەینی تەرک خستنەوەی دیپلۆماتیک، گوشاری ئابووری و پێشپێگرانە دژ بە ئێرانی هەموو وەڕێخستووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز؛ "مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەمە لە وتاردانێکدا لە زانکۆی ئیستەنفۆرد بە دان نان بەوەی کە ئێران وەبن گوشاری هەمەلایەنی ئەمریکا کەوتووە، وتی: تیرۆری ژەنەراڵ سولەیمانی بەشێک لە ستراتژیی بەربڵاوتر بۆ پێشگری بە کێشەنانەوەی دوژمنانی ئەمریکایە کە سەبارەت بە چین و ڕووسیایش هەر وایە.

پۆمپێئۆ هەروەها دانی نا بەوەیدا کە واشینگتۆن نازانێ ئێران لە داهاتوودا چ کاردانەوەیەکی دەبێ.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بانگەشەی کرد کە سەردار سولەیمانی لەبەر داڕشتنی پلانی پەلاماردانی بنکە ئەمریکاییەکان تیرۆر کرا بەڵام هیچ ئاماژەیەکی نەکرد بە وردیاتی ئەو پلانە.

هێزە تیرۆریستەکانی سوپای ئەمریکا سێهەمی ژانڤییە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا و سەرداری ژەنەراڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە بە بانگهێشتی فەرمی کاربەدەستانی ئێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو هاوڕێ لەگەڵ "ئەبوومەهدی موهەندیس" جێگری سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی و ٨ کەسی دیکەیان شەهید کرد.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیش لە وەڵام بەو کردەوە تیرۆریستییەی ئەمریکا چوارشەممە ٨ی ژانڤییە بە دەیان مووشەک، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئێراقی کوتا.

سەرپەیڤ