کانونی دوھەم 14, 2020 17:15 Asia/Tehran
  • چالاکبوونەوەی سازکرد و مێکانیسمی چارەسەری ناکۆکی بەرجام لەلایەن

ئەڵمانیا، بەریتانیاو فەرەنسا"ترۆئیکای ئەوروپایی" بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە بروکسێل،میکانیسمی چارەسەری ناکۆکی لەبەرجامیان چالاک کردۆتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیاو فەرەنسا"ترۆئیکای ئەوروپایی"  رۆژی سێشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش هاوڕەوت لەگەڵ  سیاسەتەکانیی دژە ئێرانی کۆشکی سپی و بێ ئاماژەدان بە پەیمانشکێنییەکانیی ئەمریکا و لایەنە ئەورووپاییەکان ئیدعایان کرد بەسەرنج لە کردەوەکانیی ئێران و ئەمەی کە ئەم وڵاتە پێبەندی ئەرکەکانی لەبەرجام دانییە لەکۆمیسیۆنی هاوبەش کەڵک وەردەگرین.

 ئەم میکانیسمە پرۆسەیەکە لەکاتی تۆکمەبوونیی قۆناخەکانی،  گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دژی ئێران مسۆگەر دەکاتەوە. ئێران بەدوای چوونە دەری یەکلایانەی ئەمریکا لەبەرجام،هەوڵی دا ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەمەرجی کردەوەی دروستی لایەنەکانی دیکە بەگوێرەی ئەرکەکانیان بپارێزێت بەڵام دوای تێپەڕینی نزیک دووساڵ و ناتوانایی لەیەنە ئەورووپییەکان لەمەر جێبەجێکردنی ئەرکە بەرجامییەکانیان،بەمەبەستی پاراستنی ئابووری ،ئێران هەنگاوەکانیی کەمکردنەوەی ئەرکەکانیی لە ماوەی زەمەنی شەست رۆژە دەستپێکرد.

سەرپەیڤ