مانگرتنی فەڕەنسیەکان مۆزەی لوڤری بە داخستن دا
کارمەندانی موزەی لوڤری پاریسیش رۆژی هەینی پەیوەستی تاقمەکانی دیکەی مانگرتوو لە فەڕەنسە بوون .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، کارمەندانی مۆزەی لوڤری پاریس بە کۆبوونەوە لە هەمبەر درگای ئەم مۆزیەیە ، رێگایان گرت لە سەردانی مۆزەکە لە لایەن خەڵکەوە .
بە پێی راگەیاندنی میدیا فەڕەنسیەکان ، چەند تاقمێکی دیکە لە کارمەندانی بەشە فەرهەنگیەکانی فەڕەنسەش پەیوەستی کارمەندانی ناڕازیی موزەی لوڤر بوون .
بە هەزاران وانەبێژ ، کارمەند و کرێکاری فەڕەنسی لەسێهەمی دیسامبری 2019 وە بۆ ناڕەزایەتی بە گەڵاڵەی حکومەتی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسە بۆ چاکسازی لە سیستمی خانەنشینی ، یەکێک لە گەورەترین مانگرتنە گشتیەکانی ئەو وڵاتەیان بە درێژایی چەند دەیەی رابردوو دەسپێکردووە .
فەڕەنسە هەروەها زیاتر لە ساڵێکە رووبەڕووی خۆپێشاندانی حەوتانەی ناڕازیان بە سیستمی سەرمایەداریە.
لە کاتی دەسپێبوونی ناڕەزایەتیەکانی فەڕەنسە تا ئێستا زیاتر لە 10 کەس کوژراون و نزیکەی 14 هەزار کەس بریندار بوون یان گیراون .