کانونی دوھەم 18, 2020 19:49 Asia/Tehran
  • داخوازی ئەرتەشی  لیبیا لە کۆمەڵگەی جیهانی لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی دانیشتنی بەرلین

سەرچاوەکانی هاوپەیوەند بە ئەرتەشی لیبیا لە سەروبەندی دانیشتنی بەرلین لە کۆمەڵگای جیهانیان ویست کە یارمەتی لیبی بدات بۆ پاکتاوکرانی تاقمە چەکدارەکان .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە  لە ئەلنەشرە ؛ سەلاح عەبدولکەریم  ڕاوێژکاری هێزە چەکدارەکانی  لیبی  ڕایگەیاند :  ئەرتەشی لیبی  هەر وەکوو  میسر  دژی تڕوڕیستان  شەڕ  ەکات و لە گەڵ ئەوان گفتگۆ ناکات . ناوبراو وتیشی :  ئەرتەشی  لیبی  بارودۆخی کەسانی سیڤیل لە تڕابلوس لەبەرچاو دەگرێت و بە نیازی کەڵک وەرگرتنی  توند لە زۆری  نیە .عەبدولکەریم وتیشی  پەرلەمان و ئەرتەشی لیبی  شەڕ خواز نین  بەڵام ئامانجیان  ڕووخاندنی  تاقمە تڕوڕیستیەکان  لە لیبی  و کۆ کردنەوەی  چەک و گەڕانەوەی  ئاسایش و دەسەڵاتداریەتی  لیبیە .  ڕاوێژکاری  ئاسایشی نیشتمانی  لیبی  داوای  لە کۆمەڵگای جیهانی کرد کە  پارمەتی  خەڵکی لیبی و هێزە چەکدارەکانی   بۆ ڕزگار کردنی لیبی لە بوونی  گرووپە چەکدارەکان بکات و لە کردەوەی  تورکیا بۆ گواستنەوەی  تڕوڕیستان لە سووریا و ئێراق بۆ مسڕانە و تڕابلوس و تەیار کردنی ئەوان چاوپوشی نەکات .