کانونی دوھەم 19, 2020 18:05 Asia/Tehran
  •  مەرجی یەکێتی ئەورووپا بۆ ناردنی هێزی سەربازی بەرەو لیبیا

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بەڕێکردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیای بەستراوە زانی بە دامەزراندنیی ئاگر بڕ لەم وڵاتە دا.

 "جۆزپ بۆرل" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا رۆژی شەممە لە وتوویژ لەگەڵ رۆژنامەی ئەڵمانیایی ئێشپیگێل گوتی: هەرکات ئاگر بڕ لە لیبیا دامەزرا،یەکێتی ئەورووپا بۆ یارمەتی و بەڕێکردنی هێزی سەربازی بۆ ئەم وڵاتە ئامادە دەبێت.

 بۆرل لەبارەی بایکۆتی چەکەمەنی لیبیا گوتیشی: ئەورووپای یەکان ئەم پرسە دەخەنە ئەستۆی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەڵام ڕاستیی ئەمەی بایکۆتی چەکەمەنی کاریگەریی نییە چونکا هیچکەس کۆنتڕۆڵی ناکا.

 بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا، لەبارەی کۆنفرانسی بەرلین کە بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە دەسیپێبکرێت هیوای خواست ئەم کۆنفرانسە بتوانێ ڕێبەرانی لایەنە دژبەرەکان لە تەنیست یەکتری دانیشێنێت تا گەڵاڵەی ئاگر بڕا بەڕێوە بچێت.

بەشگەی نیشتمانی نەوتی لیبیا رۆژی شەممە ڕایگەیاند، دوا بە دوای داخرانی گرنگترین بەندەرە نەوتییەکان لە رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بە هۆی کردەوەی هێزەکانی ژێر فەرمانی خەلیفە حەفتەر زیاتر لە نیوەی هەناردەی نەوتی لیبیا ڕاگیراوە.

چاودێرانی سیاسی، ئەم کردەوەی هێزەکانی حەفتەر وەک ئاسۆی بێ هیوایی بۆ کۆنفرانسی بەرلین زانیوە.

 هێزەکانی حەفتەر لە ٩ مانگی ڕابردوو خەریکی ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆن و پەلاماری بەربڤڵاون بۆ سەر ترابلۆس، پیتەختی لیبی وا لە دەست دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لیبی دایە. 

سەرپەیڤ