کانونی دوھەم 19, 2020 18:39 Asia/Tehran
  • ئەڵمانیا: ئەمریکا لە کێشەکانی لەگەڵ ئێران نوشووستی هێناوە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە ڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانیی دژە ئێرانی کۆسکی سپی،سیاسەتی گوشآری لانیسەری ڤاشنگتۆنی بێ ئاکام زانیوە.

"هایکۆ ماس" وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە وتوویژ لەگەڵ رۆژنامەی ئەڵمانیایی "بیڵد" هاوکات لەگەڵ ڕەخنە گرتن لە سیاسەتی گوشاری لانیسەری ڤاشنگتۆن دژی تاران گوتی: ژێستە هەرەشاوییەکان و ئۆپەراسیۆنی سەربازی گۆرانیکی لە ڕەفتاری کۆماری ئیسلامی ئێران دا بەدی نەهیناوە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هەروەها لە سیاسەتی دەوڵەتی ئەمریکا دژی ئێران بەڕاشکاوی ڕەخنەی گرت و لەبارەی قەیرانی هەمەلایانە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین وشداری داوە.

 هایکۆ ماس، لەم وتووێژە جاریکی تر لە بەرجام بەرەڤانی کرد و بی ئاماژە بە پەیمان شکێنی تروئیکای ئەرووپایی لەمەر جێبەجیکردنیی ئەرکەکانی، خوازیاری پیبەند بوونی ئێران بووە بە ڕێککەوتننی ناڤۆکی

 ئەمریکا دوای کشانەوەی نایاسایی لە بەرجام (٨ مای ٢٠١٨) ئاژاوەیەکی هەموو لایانەی لەمەر خستنە ژێر گوشاری ئێران خستۆتە ڕێ.

 دەوڵەتی "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا هاوڕەوت لەگەڵ ئاژاوەگێری"گوشاری لانیسەری" دژی ئێران، زیاتر لە ٩ مانگە مۆعافییەتەکانی بایکۆتی کڕیارانی نەوتی ئێرانی هەڵوەشاندۆتەوە تا بە ڕای خۆی هەناردەی کۆماری ئیسلامی ئێران بکاتە سیفر.

کۆشکی سپی سەەرەڕای هەرەشەکانی بەڵام تابەئێستا نەیتوانیوە،هەناردەی نەوتی ئێران بپچرێنێت. زۆرێک لە وڵاتانی ناوچە لەوان چین، هێند و عێراق،ڕووسیا وتورکیا ڕایانگەیاندووە بایکۆتە یەکلایانەکانیی ئەمریکا دژی ئێران قەبووڵ ناکەن و بەردەوامن لە سەر پێوەندی بازەرگانی لەگەڵ ئێران دا.