کانونی دوھەم 21, 2020 09:05 Asia/Tehran
  • هیوادار بوونی سەرۆک کۆماری تورکیا بەرامبەر بە بەدەسکەوت بوونی کۆبوونەوەی بەرلین سەبارەت بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی لیبی

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەزامەندی خۆی ڕاگەیاند بەرامبەر ئەنجامەکانی کۆنفرانسی بەرلین سەبارەت بە چارەسەر کردنی قەیرانی لیبی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتوولیی تورکیا؛ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" لە کۆڕی هەواڵنێراندا  و پاش گەڕانەوە لە کۆبوونەوەکانی بەرلین سەبارەت بە لیبی وتیشی: بنەما و بنەڕەتی ئاوەزمەندانە بۆ ئاگربڕ لە لیبی دانراوە.

ئەردوغان بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە واژۆ نەکرانی پەیمانی ئاگربڕ لە لایەن ژەنەراڵ حەفتەرەوە مانای زۆری هەیە وتیشی کە بێتوو لایەنەکان لە لیبی پێبەندی ئەو ئاگربڕە بمێننەوە، بوار خۆش دەبێ بۆ چارەسەر کرانی سیاسیی قەیرانی ئەم وڵاتە.

ئەردوغان هەروەها وتیشی کە تورکیا نەیاری دەوری ڕێکخەرانەی  یەکێتیی ئەورووپا لە جیاتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە پرۆسی ئاشتی لیبییە.

ئەڵمان ڕۆژی یەکشەممە میوانداری کۆنفرانسێک سەبارەت بە لیبی لە بەرلین بوو. لایەنەکانی شەڕ و پێکدادان لە لیبی، ژمارێک وڵاتی ناوچە، ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش، ئەڵمان، تورکیا، ڕێکخراوی نەتەوەکان، یەکێتیی ئەورووپا و  یەکێتیی ئەفریقا لەو کۆنفرانسەدا بەشدار بوون.

گرووپی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبی بە سەرکردایەتیی "خەلیفە حەفتەر" کە چەن ساڵە بە داکۆکیی عەرەبستان، مسر، ئیمارات و ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی دەسەڵاتی ڕۆژهەڵاتی لیبی بە دەستەوە بووە، لە ٤ی ئاپریلی ڕابردووە بەردەوام هێرش دەکاتە سەر ترابلۆسی پێتەخت کە لە دەستی هێزەکانی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیدایە.

ڕێکخراوی نەتەوەکان دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی بە ڕەسمییەت ناسیوە.

لە دەسپێکی  پەلامارەکانی هێزەکانی حەفتەر بۆ داگیر کردنی ترابلۆس تا ئێستا نزیکەی ١١٠٠ کەس لە ترابلۆس کوژراون و زیاتر لە ٥٧٠٠ کەسیش بریندار بوونە و هەروەها نزیکەی ١٥٠ هەزار کەسیش ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتوە و ئاوارە بوونە.