کانونی دوھەم 21, 2020 09:05 Asia/Tehran
  • کۆریای باشوور یارمەتیی ئاوارەکانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەدات

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە کۆریای باشوور لە گرێبەستێکدا بڕی ٣٠٠ هەزار دۆلار یارمەتیی ئاوارەکانی دانیشتووی هەرێم دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ ڕێبەر ئەحمەد" بە بڵاو کردنەوەی بابەتێک لە تویتەردا ڕایگەیاند کە لەگەڵ "چوی کوانگ جین" سەرکۆنسولی کۆریای باشوور لە هەولێر پرۆتۆکۆلی هاوکاری بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکانی دانشتووی هەرێمی کوردستانی واژۆ کردووە.

وەزیری ناوخۆی  هەرێمی کوردستان ئاماژەی کردە ئەوەی کە بە پێی ئەو پرۆتۆکۆلە، کۆریای باشوور یارمەتییەک بڕی ٣٠٠ هەزار دۆلار کە کەرەستەی پێویست و جل و بەرگی زستانی دەگرێتەوە تەرخان دەدات بە ئاوارەکانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان.

ئێستاکە زیاتر لە یەک ملوێن و ١٠٠ هەزار ئاوارە لە سووریا و ناوچەکانی دیکەوە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ کراون کە ٢٢٠ هەزار کەسیان کوردی ئاوارەی سووریایین.

کاربەدەستانی هەرێم بەردەوام بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە دابین کردنی خەرج و بەرجی ئەو ئاوارانە بۆ حکومەتی هەرێم زۆر قورسە، خوازیاری یارمەتی دران لە لایەن کۆمەڵگەی جیهانی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانن بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی ئەو ئاوارانە.