کانونی دوھەم 21, 2020 18:59 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی تووندی ترەمپ لەمەر لێپێچینەوەکەی لە کۆنگرێسی ئەمریکا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا کاژێرێک بەر لە دەستپیکرانیی دادگای لێپێچینەوەکەی لە ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەی،جارێکی دیکە ڕەخنەی گرت لەو بڕیارە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا، "داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە جاریکی تر بە ڕەخنە گرتن لە پرۆسەی لێپێچینەوەی لە کۆنگرە،ئەم کردەوەیەی بە شەرمهێنەر و گاڵتە جار زانیوە.

یەکەمین کۆبوونەوەی موحاکەمەی لێپێچینەوەی ترەمپ ئەمڕۆ بەکاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەم وڵاتە بەڕێوە دەچێت.

دادگای لێپێچینەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئەنجوومەنی پیران بڕیارە شەش رۆژ لە حەوتە درێژەی هەبێت. ئەنجوومەنی نوینەرانی ئەمریکا ١٨ـی دیسەمبەر، پرۆژە یاساکانیی دوویانەی لێپێچینەوەی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی پەسەند کرد و بەم چەشنە ترەمپ سێهەمین سەرۆک کۆماری میژووی ئەمریکایە کە لێپێچینەوەی لێ دەکرێت. پەسەند کراوەی لێپێچینەوەی ترەمپ بریتی لە کەڵکی خراپ وەرگرتنی ئەو لە دەستەڵات بۆ کارو باری تاکەکەسی و پێشگرتن لە جێبەجێبوونی ئەرکی کۆنگرەیە. پرۆسەی لێپیچینەوەی ترەمپ دوای لەقاودرانیی گوشارەکانی بۆ سەر "ولادیمیر زیلینسکی سەرۆک کۆماری ئۆکراین،بەمەبەستی قوورسکردنی دۆسییەی دادەڤانی جۆ بایدین سەرەکی ترین غەنیمی شیمانەیی ئەو لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠٢ـی ئەمریکا دەستپێکرا.

سەرپەیڤ