کانونی دوھەم 24, 2020 20:37 Asia/Tehran
  • خۆبواردنی شالیاری بەرگری ئەمریکا لە دانی ئاماری زیانی تۆڵەی مووشەکی ئێران دژبە ئەمریکا

شالیاری دەرەوەی ئەمریکا خۆی بوارد لە وڵامی ڕێژەی ئاماری زیانی گیانی وڵاتەکەی لەئاکامی تۆڵە مووشەکیەکەی ئێران .

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەری فارس باربارا ئیستار هەواڵنیری هەواڵدەری سی ئین ئین لە پەڕەی تویترەکەی خۆی نووسی کە مارک ئیسپری شالیاری بەرگری ئەمریکا بە خۆبواردن لە وڵام دانەوەی هەواڵنێرێک لەمەڕ ئاماری سەربازە بریندارەکان لەئاکامی پەلاماری مووشەکی ئێران بۆسەر بنکەی عین الاسد وتی هەواڵی لەو ئامارە نیەو بەڵام دەتوانێ زانیاری وەدەست بهێنی و ئەمانە بابەتگەلێکن کە ڕاپۆرتەکەی نادەم.

"دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆکی ئەمریکا کە دەوڵەتەکەی تۆمەتبارە بە شاردنەوەی زیانی گیانی لەمیانەی تۆڵە مووشەکیەکەی ئێران سێ شەم بانگەشەی ئەوەی کرد کە برینی چەکدارانی بنکەی عین الاسد گرینگ نەبووە و هێندێک لەو کەسانە هەرتانیا تووشی سەرئێشە بوون.

ڕاپۆرتەکان قسە لەوە دەکەن کە ڕێژەیەکی بەرچاو لە چەکدارانی ئەمریکایی لەئاکامی پەلاماری تۆڵەگرانەوە کوژراون یان بریندار بوون کە لەبەر نەبوونی کەل و پەلی پزیشکی پێویست بەهۆی فڕۆکەو کۆپتەر ڕاگوێزراونە نەخۆشخانەی ئەمریکا لە بەغدا.