کانونی دوھەم 25, 2020 10:04 Asia/Tehran
  • دانپیاهێنانی پەنتاگۆن بە برینداربوونی 34 سەربازی ئەمریکی لە پەلامارە موشەکیەکیەی ئێران

وەزاڕەتی بەرگریی ئەمریکا دانی نا بە برینداربوونی 34 لەشکەریی ئەم وڵاتە لە پەلاماری موشەکیی ئێران بۆسەر بنکەی عەین ئەسەد .

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی دەنگوباسی یانەی هەواڵنێرانی لاو ، جاناتان هافمەن ، وتەبێژی وەزاڕەتی بەرگریی ئەمریکا رۆژی هەینی دانی نا بەوەدا کە 34 لەشکەریی ئەمریکا بە دوای پەلامارە موشەکیەکەی ئێران بۆسەر بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق ، لە سەر و مێشکەوە زیانیان پێگەیشتووە .

 هافمەن وتیشی ، 8 لەشکەریی زیانپێگەیشتوو کە پێشتر بۆ ئاڵمان راگوێزارابوون ، ئێستا گەڕێندراونەوە ئەمریکا .

 ئەوە لە کاتێکدایە کە بەر لەوە ، مارک  سپێر وەزیری بەرگرریی ئەمریکا لە  راگەیاندنی زانیاری و ئاماری قوربانیانی گورزە موشەکیەکەی ئێران خۆی ئەدزیەوە .

سەرپەیڤ