کانونی دوھەم 25, 2020 15:19 Asia/Tehran
  • بەردەوامبوونی تاوانکاریەکانی حکومەتی میانمار لە دژی موسوڵمانانی رۆهینگیایی

لە درێژەی تاوانکاریەکانی حکومەت میانمار لە دژی موسوڵمانان ، لە پەلاماری بە تۆپخانەی ئەرتەشی ئەم وڵاتە بۆسەر گوندێک لە رۆهینگیا لە پارێزگەی راخین ، دوو ژنی موسوڵمانی روهینگیایی کوژران .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رۆیتێرز ، مائونگ کیاو زان  لە ئەندامانی پەرلەمانی میانمار رۆژی شەممە گوتی : هێزەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە بە گوللەی تۆپخانە گوندێکیان لە ناوچەی رۆهینگیا تۆپباران کرد کە لە ئەنجامدا دوو ژن کە یەکیان دوو گیان بووە ، کوژران .

 لەم پەلامارەدا حەوت کەسی دیکە بریندار بوون .

 پەلاماری ئەرتەشی میانمار بۆسەر رۆهینگیا لە کالتێکدا ئەنجام بووە کە دیوانی نێودەوڵەتیی داد رۆژی پێنجشەممە لە بڕیارێکدا لە حکومەتی میانماری ویست هەنگاوی خێرا هەڵگرێ بۆ پاراستنی گیانی موسوڵمانانی رۆهینگیا .

سەرپەیڤ