کانونی دوھەم 25, 2020 15:43 Asia/Tehran
  • هەڕەشەی سەپاندنی باج بەسەر ئەمریکاو یەکێتی ئەوروپا لەلایەن بریتانیاوە

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لەگەڵ دەوڵەتەکەی گفتوگۆ دەکا لەمەڕ بەکارهێنانی "باجی گومرکی زۆر"، وەک هۆکارێک بۆ گوشارخستنە سەر یەکێتی ئەوروپاو ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بۆ ئەوەی بەزوترین کات رێککەوتننامەی بازرگانیان لەگەڵدا واژۆ بکات، لەپاش ئەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جیا دەبێتەوە.

 

23ی ئەم مانگە شاژنە ئیلیزابێز، شاژنی بریتانیا واژۆی لەسەر پڕۆژە یاسای دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا کرد، بەمەش  پڕۆژە یاساکە بو بە یاسایی فەرمی و بریتانیا لە 31ی ئەم مانگە بەفەرمی جابونەوەی خۆی لە یەکێتی ئەوروپا رادەگەیەنێت.

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا پەیمانی داوە، لەپاش جیابونەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا تا کۆتایی ئەمساڵ بتوانێت رێککەوتننامەیەکی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا و یەکێتی ئەورویا واژۆبکات.لەوبارەیەوە بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا رایانگەیاندوە، بریتانیا دەتوانێت لە 31ی ئەم مانگە لە یەکێتییەکە جیاببێتەوە، بەڵام ئاستەمە تا کۆتایی ئەمساڵ بگات رێککەوتننامەی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا.

لەوبارەیەوە ئەمڕۆ شەممە رۆژنامەی تایمزی بریتانی بڵاویکردەوە، حکومەتی بریتانیا هەڕەشەی سەپاندنی باجێکی گورکی زۆر بەسەر ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا، وەک هۆکارێک بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی فشاربکاتە سەریان بۆ ئەوەی بەزوترین کات بگاتە رێککەوتن لەگەڵیاندا.

ئەو رۆژنامەیە باسی لەوەشکردوە، لەگفتوگۆ بازرگانییەکانی ئەم هەفتەیەی حکومەتی بریتانیادا، پێشنیازکراوە، بەڕێژەی لەسەدا 30 باج بخرێتە سەر جۆرەکانی پەنیری فڕەنسی و لەرێژەی لەسەدا 10 باج لەسەر ئوتومبێلی ئەڵمانی زیادبکرێت.