کانونی دوھەم 25, 2020 17:12 Asia/Tehran
  • تاقیکردنەوەی موشەکی بالستیکی هیندستان بە لێهاتوویی هەڵگرتنی کڵاوەی ناڤۆکی

هیندستان دیسانەوە موشەکێکی بالستیکی بە لێهاتوویی هەڵگرتنی کڵاوەی ناڤۆکی بە سەرکەوتوویی تاقی کردەوە.

ژۆڕناڵی "تایمزئەو ئەندیا" لەزمان کاربەدەستانی جەنگی هیندستان ڕایگەیاند ئەرتەشی ئەو وڵاتە ڕۆژی هەینی هاژەکیکی بالستیک لەجۆری کی ٤ یان بە لێهاتوویی هەڵگرتنی کڵاوەی ناڤۆکی لەسەر سەکۆی ژیردەریایەکەوە لەنزیک دوورگەی عەبدول کەلام هەڵکەوتوو لە ئیالەتی ئودیسای ڕۆژهەڵاتی هیند بە تیژی سێ هەزارو پێنسەد کیلۆمێتری بە سەرکەوتنەوە تاقی کردەوە.

ئەوە دوهەمین تاقیکردنەوەی مووشەکی "کی ٤"ە کە لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا بەڕێوە دەچێ .

ئەرتەشی پاکستانیش ڕۆژی چوارشەمەی هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە کە موشەکیکی بالستێکی بەسەرکەوتویەوە وەک تاقیکاریەک بەرێ کردۆتە ئاسمان.

تاقیکاریە موشەکیەکانی پاکستان و هیندستان لەکاتێک دایە کە بارگرژیەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەسەر دەڤەری کشمیر هەروا بەردەوامە.

پاکستان و هیندستان کە بە دژبەری نەریتی یەکتر لە ناوچەی باشووری ئاسیا دێنە ئەژمار ناوە ناوەموشەکی جۆربەجۆر بە ئاستی لێهاتوویی جیاوازو بە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ناڤۆکی تاقی دەکەنەوە. 

سەرپەیڤ