کانونی دوھەم 26, 2020 14:26 Asia/Tehran
  • پەسەن کرانی پرۆژەیاسای چاکسازی لە سیستەمی خانەنشینیی فەرەنسا وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەری

وێڕای درێژە پێدای ناڕەزایەتی بەربڵاوی جەماوەری، دەوڵەتی فەرەنسا پرۆژەیاسای چاکسازی لە سیستەمی خانەنشینیی ئەم وڵاتە پەسەن کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ دەوڵەتی "ئیمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕۆژی شەممە وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕینی نەیاران پرۆژەیاسای چاکسازی لە سیستەمی خانەنشینیی ئەم وڵاتە، ئەو گەڵاڵەی پەسەن کرد.

دەوڵەتی فەرەنسا دەڵێ کە سیستەمی خانەنشینی نوێ دەبێتە هۆی قەرەبوو کرانەوەی بەشێک لە کەم بوونەی بوجەی سنووقەکانی خانەنشینی.

لەو گەڵاڵەیەدا ژمارێک لە خاڵە بەسوودەکانی ژمارێک لە کار و پیشەکان نەماوە.

نوێنەرانی دەوڵەتی فەرەنسا بڕیارە ٣٠ی ژانڤییەی ٢٠٢٠ لە دیداری ڕێبەرانی سەندیکا کرێکارییەکان لەگەڵ ئەوان سەبارەت بە شێوە بەدیلەکانی دابین کردنی بودجەی پێویستی سیستەمی خانەنشینی پێکەوە وتووێژ و ڕاوێژ بکەن.

 

سەرپەیڤ