کانونی دوھەم 27, 2020 17:45 Asia/Tehran
  • بەردەوامی ڕەخنە لە فێڵبازیەکانی ترامپ لەمەڕ ڕاگەیاندنی ڕێژەی برینداری هێزەکانی لەئاکامی هێرشە مووشەکیەکەی ئێران

بەربژێریکی سەربە پارتی دیموکڕات لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ی ئەمریکا ڕەخنەی گرت لە هەوڵی ترامپ لەپێناو بەبێ نرخ زانینی زیانی مێشکی چەکدارانی وڵاتەکەی لەئاکامی پەلاماری ئێران بۆسەر بنکەی عین ئەسەد.

"پت بوتە جج"ی بەربژێری سەر بە پارتی دیموکڕات لەمیانەی هەڵبژاردنی نێوپارتیانە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەمیانەی وتووێژێک لەگەڵ پڕۆگرامی "فەیس دێ نیشن" سەر بە کەناڵی سی بی ئیس لەمیانەی گوتارێکی ڕەخنەگرانە پێداگری کرد کە زیان گەیشتن بە مێشکی کەسێک لەڕاستی دا سەرجەم جەستەی کەسێک لەکار دەخاو ژیانی تووشی کێشە دەکا.

لەکاتێکدا کە ترامپ لەپاش هێرشە مووشەکیەکەی ئێران بۆسەر بنکەی سەربازی وڵاتەکەی لە        "عین الاسد"ی ئێراق بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە هیچ چەکدارێکی جەکارێک جەنگی لەو بنکە زیانی وێنەکەتوە، لێ چەند ڕۆژ لەمەوبەر پینتاگۆن دانی نا بەوەی دا کە لەئاکامی ئەو پەلامارەدا ٣٤چەکداربە سووکی تووشکی شووک و داچڵەکین هاتوون ڕاگوێزراونە ناوندە دەرمانی یەکانی دەرەوەی ئێراق.

ئەرتەشی ڕەشەکوژی ئەمریکا لە ڕۆژی ٣ی ژانویە لەمیانەی پەلامارێکی ئاسمانی قاسم سلێمانی فەرماندەری شەهیدی سپای قودس و ئەبوومەهدی موهەندیسی جێگری ڕێکخراوی هێزە جەماوەریەکانی ئێراقی هاوڕی لەگەڵ هەشت کەسی دیکە لە فڕۆکەخانەی بەغدا شەهید کردن.

سپای پاسدارانی ڕاپەڕینی ئیسلامییش ڕۆژی هەشتی مانگی ژانویە لەوڵامی ئەو کردەوە ڕەشەکوژیەی ئەمریکا لەمیانەی ئۆپەڕاسیۆنێک دا بنکەی ئاسمانی عەین الئەسەدی ئێراقی کە میوانداری هێزە ئەمریکیەکانە لەو وڵاتە دایە بەر پەلاماری مووشەکی.