کانونی دوھەم 27, 2020 19:11 Asia/Tehran
  • ناکۆکی مۆسکۆ لەگەڵ وڵاتانی ئوروپایی لەسەر میکانیزمی چارەسەری ناکۆکی بەرجام

جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند مۆسکۆ سەبارەت بە خولی ١٥ ڕۆژەی پەیوەندیدارو چالاک بوون لەسەر میکانیزمی چارەسەری ناکۆکی بەرجام لەگەڵ لایەنە ئوروپایەکان بیروڕای جیاوازە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئینترفەکس ، سیرگئی ڕیابکۆف" ئەمڕۆ دووشەم وتی : ڕوسیا لەو پەیوەندیەدا لەگەڵ سێ وڵاتەکەی ئوروپایی فەڕانساو بریتانیاو ئاڵمان هاودەنگ نیەو پێی وایە کە بۆ ئیستارت لێدانی میکانیزمی چارەسەری ناکۆکی پێویستی بە هاودەنگی زۆرترە لەمەر فاکتۆری تایبەت.

جوزف بورل"ی بەرپرسی هەڵوێستی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا ڕۆژی هەینی ٢٤ی ژانویە لەمیانەی ڕاگەیەندراوێک دا ڕایگەیاند کە ترۆئیکایی ئوروپایی بەرجام بەمەبەستی بەردەوامکردنی دیاریکردنی کاتی میکانیزمی چارەسەری ناکۆکی ئەو بابەتە ڕێککەوتوون.

ناوبراو ڕایگەیاند کومسیۆنی هاوبەشی بەرجام کۆبوونەوەی دواتری خۆی لەمانگی فیوریەدا بەڕێوە دەبا.

کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە دژکردەوە بەو هەڵوێستەی ئوروپایەکان ڕایگەیاند بێتوو دۆسیەی ناڤۆکی ئێران بگەڕێندرێتەوە بۆ لیژنەی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان چوونەدەری ئێران لە پەیماننامەی بەرگری لە پەیمانی پەرەی چەکی ناڤۆکی واتە ئین پی تی دێتە ئاراوە.

سەرپەیڤ