شوبات 03, 2020 16:23 Asia/Tehran
  • شەرت ومەرجەکانی بوریس جانسۆن بۆ وتووێژ لەگەڵ یەکێتی ئوروپا

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ، شەرت ومەرجەکانی خۆی بۆ وتووێژ لەگەڵ یەکێتی ئوروۆا ڕادەگەیەنێت.

بە ڕاپۆرتی " ڕوێترز" دوابە دوای چوونە دەری بەریتانیا لە یەکیەتی ئوروپا " بوریس جانسۆن" سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەئەمڕۆ دوشەممە ٣ی فڤۆریە شەرت ومەرجەکانی خۆی بۆ وتووێژ لەگەڵ یەکیەتی ئوروپا ڕادەگەیەنێت تەنانەت ئەگەر نەتوانێ بە ڕێککەوتنی تیجاری دڵخوازی بگات. بەریتانیا ویەکیەتی ئوروپا ، هەتا کۆتایی ئەمساڵ ٢٠٢٠ دەرفەتیان هەیە هەتا بە ڕیککەوتنێک لە بارەی تیجارەت وپێوەندی داهاتویان دەستیان ڕابگات، مژارێک کە لەندەن وبروکسێل بە شەرت ومەرجی بە گشتیی جیاواز لەسەری پیداگریان هەیە. لە لاپەڕەی دەقی وتاردانی جانسۆن دا کە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بڵاوی کردەوە، هاتووە  ئەگەر یەکیەتی ئوروپا نەتوانێ ڕێککەوتنی تیجاری کە تیجارەتی کاڵا بەبێ نرخنامە وبەرەبەشی وەک شەرت ومەرجێک کە ئەم بلوکەیە بۆ کەنەدا لەبەرچاوی گرتووە دەستەبەر بکات، بەریتانیا یاسا وڕێسای ئازادانەتر پێو شوێن دەگرێت. هەروەها لە لاپەڕەی دەقی وتاردانی جانسۆن داهاتووە": هیچ پێویستێک بە ڕێککەوتنێکی تیجاری ئازاد کە داگری قەبوڵ کردنی یەکیەتی ئوروپا لە بوارەکانی سیاسەت ، یارانە ، پاڕاستنی کۆمەڵایەتی ، ژێنگە ، وشت گەلی تر وەکوو ئەمانە بێت ، نیە وتەنیا هەرئەوە بەسە کە یەکێتی ئوروپا یاسا وڕێسای بەریتانیا قەبوڵ بکات. یەکیەتی ئوروپا ، زۆرجار بە بەریتانیا هۆشداری داوە کە ئاستی دەسڕاگەیشتنی ئەم وڵاتە بە بازاڕی ٤٥٠ ملیۆن کەسیی ئەم یەکێتیە بە رادەی ڕێککەوتنی لەندەن بۆ پەیڕەوی کردن لە یاسا وڕێسای ئەم بلۆکەیە هاوپێوەندە. بەریتانیا ، ڕۆژی هەینی ٣١ژانێڤەری ٢٠٢٠ دوای سێ ساڵ گیرەوکێشە، ناکۆکی ووتووێژ سەرەنجام کۆتایی دا بە بەشداری خۆی لە یەکیەتی ئوروپا.

سەرپەیڤ