شوبات 05, 2020 10:14 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی یەکێتیی ئەورووپا لە گەڵاڵەی ئەمریکیی «سەودای سەدە»

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە دەر کردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە «سەودای سەدە» لەگەڵ پێوەرو ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکاندا یەک ناگرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا «جۆزێپ بۆرڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننەمەیەک دا ڕایگەیاند کە یەکێتیی ئەورووپا دەستەڵاتی ئیسرائیل بە سەر سەرزەوینە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٦٧ی زایینی بە فەرمی ناناسێت.

بۆرڵ پێی داگرت: لە بارەی دۆخی یەکجاریی ھاوپەیوەند بە «سەودای سەدە» دەبێ لە ڕێگای دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان ھەردووک لدا بڕیار بدرێت.

یەکێتیی ئەورووپا پێشتریش نەیارەتیی خۆی لە بارەی ھەنگاوەکانی ئیسرائیل لەمەڕ پەرە پێ دانی شارۆچکەسازی لە سەرزەوییەداگیرکراوەکان ڕاگەیاند بوو.

«داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سەشەممەی حەوتەی ڕابردوو لە کۆشکی سپی لە کاتێکدا کە «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونیش لە تەنیشتی دا وەستا بوو، پەردەی لە سەر  گەڵاڵەی ڕێککەوتنە داسەپێندراوەکەی ناسراو بە «سەودای سەدە» ھەڵگرت. ئەم گەڵاڵەیە داگری لکاندنی تۆکمەوتەواوی قودس و شارۆچکەکان لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بە ڕژێمی زایونی و لە بەرچاونەگرتنی مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکانە. تەواوی تاقم و ڕەوتەکانی فەلەستینی دژایەتیی ئاشکرای خۆیانیان لەگەڵ ئەم پیلانەدا ڕاگەیاندووە. بە فەرمی ناسینی قودس وەکو پێتەختی ڕژێمی زایونی، ڕادەست کرانی لەسەدا ٣٠ی لە کەرتی ڕۆژئاوا بە ڕژێمی ئیسرائیل، دژایەتی لەگەڵ گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان بۆ وڵاتەکەیان و چەک کردنی تۆکمەوتەواوی فەلەستین لە گریتگترین بڕگەکانی ئەم گەڵاڵە پڕلەشەرمەن. ئەم ھەنگاوی ئەمریکا لەگەڵ ناڕەزامەندی و دژایەتیی خەڵکانی زۆرێک لە وڵاتانی جیھان بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ