شوبات 19, 2020 07:49 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگری ڕوسیا : نەوەد لە سەدی خاکی سووریا ڕزگار کراوە

وەزیری بەرگری ڕوسیا وێڕای ڕاگەیاندنی ڕزگارکرانی نەوەد لەسەدی خاکی سووریا خوازیاری هەڵوەشێندرانەوەی بایکۆتی سەر ئەو وڵاتەش لەبواری وزەدا بوو.

بەپێێ رآپۆرتی هەواڵدەری فارس ژینڕاڵ سیرگئی شۆیگۆی وەزیری بەرگری ڕوسیا دوێنێ ڕایگەیاند کە ئەرتەشی سووریا لەمیانەی ئۆپەڕاسیۆنەکانی ئەم دواییانەی خۆی دا توانیویەتی کە زۆرتر لە حەوسەد کیلۆمەتری چوارگۆشە لە پارێزگەکانی حەلەب و ئیدلیب ڕزگار بکا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لەدرێژەی ئەو ئۆپوەڕاسیۆنەدا کە مانگێکی خایاند ئەرتەشی سووریا گەیشتە سی کیلۆمەتری پارێزگەی ئیدلیب و پانەڕێگەی حەلەب دیمشقی لەپاش چەندین ساڵ ڕزگار کردو هاوکات ڕۆژئاوای شاری حەلەبیشی لە بوونی ڕەشەکوژەکان خاوێن کردەوەو تیرۆریستەکانی لەو دەڤەرە بەتەواوی کشاندەوە.

سیرگئی شۆیگۆ هەروەها داوای لە لیژنەی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانیش کرد کە با چاوپۆشی بکرێ لە بایکۆتەکانی سەردیمشق لە بواری وزەدا.

بایکۆتە نوێ کانی یەکیەتی ئوروپا بەدژی سووریاو بلۆکەکرانی دارایی بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە لە ئۆروپاو بایکۆتی سەر پەتڕۆڵی سووریاو بەربەست گەلێک لەبواری سەرمایەنانەوە بۆ ئەو وڵاتەش لەخۆ دەگرێ.

 

سەرپەیڤ