شوبات 19, 2020 12:18 Asia/Tehran
  • داواکاریی گوترێس لە ئێڕان و ڕوسیاو تورکیا لەمەڕ قەیرانەکەی سووریا

سکرتێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان خوازیاری یارمەتی ئێران و چەند وڵاتێکی دیکە بۆ وێنە ڕوسیاو تورکیا بوو بەئاراستەی چارەسەری قەیرانەکەی سووریا.

ئانتۆنیۆ گۆترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمیانەی وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەری ئاسۆشەیتێ پرێس وێڕای ئاماژە بە کێشەی خەڵکی سووریا بەهۆی بشێویە درێژخایەنەکانی ئەو وڵاتە خوازیاری جێگیرکردنی ئاگربڕی درێژخایەن بوو لەو وڵاتە.

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لە وڵاتانی ئێران و تورکیاو ڕوسیاش کرد تاکوو ڕێگەچارەسەرێکی ڕامیاری بۆ ئەو قەیرانە بدۆزنەوە ، ناوبراو لە بەردەوامی گوتارەکەی دا هەروەها وتی کە جیهانی هەنووکە لەبەر بشێوی و بێ سەرەوبەرە بوون تووشی پەرێشانی هاتوە.

 ناوبراو هەروەها وێڕای ئاماژە بە قەیرانی لیبیاش سەرسووڕمانی خۆی ڕاگەیاند لەپێشێلی بەئاشکرای بایکۆتە چەکەمەنیەکانی ئەو وڵاتە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەکانەوە .

ئێران و ڕوسیا بە پاڵپشتی سووریا لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دێنە ئەژمارو "ڕەوتی ئاستانە"ش بە لێهاتوویی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕوسیاو تورکیا بەئامانجی چارەسەری قەیرانەکەی سووریا هاتە ئاراوەو تا هەنووکە چەند خولێکی وتووێژی سووریایی - سووریایی لەشاری ئاستانەی قەزاقستان بەڕێوە چووە.