شوبات 20, 2020 18:07 Asia/Tehran
  • پشتڕاست کرانەوەی گیرۆدەبوونی پێنج کەس بە ڤایرۆسی کڕۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تاکوو ئێستا ژومارەی وێنەی مسۆگەری تووشبوو بە "کۆید ١٩" لە ئێران گەیشتۆتە پێنج کەس کە دوو کەسیان گیانیان لەدەست داوە.

دوکتۆر کیانووش جیهان پوور لەمیانەی بروسکەیەکی تویتری دا ڕایگەیاند کە گیرۆدەبوونی دوو کەس لە شآری قوم کەسێک لە شاری ئەراک و دووکەسی تر لە شاری بابل بە کڕۆنا ڤایرۆس پشت ڕاست دەکرێتەوە.

بەرپرسی ناوەندی پەیوەندیە گشتی یەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێرانیش لەمەر دوایین دۆخی نەخۆشی کڕۆناڤایرۆس لە وڵات دا وتی : بەپێی بەڵگەی تاقیگەخانەیی و لابراتواری  گیرۆدەبوونی سێ کەس لە نەخۆشە خەوێندراوەکانی شاری قوم و ئەراک بەو ڤایرۆسە پشت ڕاست کراوەتەوە ئەو نەخۆشانە هەنووکە لە نەخۆشخانەدا لەژێر چاودێری پزیشکی تایبەت دایە.

دوکتۆر مەسعوود مەردانی ئەندامی لیژنەی نێوخۆی کومیتەی ئانفولانزا لە ئێرانیش وێڕای ئاماژە بە سەرهەڵدانی ئەو ڤایرۆسە لە ناوچەکە پێداگری کرد لەسەر لەبەرچاوگرتنی بابەتی پاکوخاوێنی تاکەکەسی و وتی : لەبەرچاوگرتنی پاکوخاوێنی تاکەکەسی دەتوانێ ببێتە هۆی پچڕانی لێکگرێدراوی ئەو نەخۆشیە.

دوکتۆر مەسعوود مەردانی لەمەر نیشانەکانی ئەو نەخۆشیەشەوە وتی : نیشانەی ئەو ڤایرۆسە زۆر لەگەڵ نیشانەی ڤایرۆسی ئانفلۆنزا هاوشێوەیەو تەبولەرزو پشمین و سەرئێشەو لەش ئێشە...بەشێکن لە گرینگترین نیشانەکانی ئەو نەخۆشیە.

سەرپەیڤ