شوبات 27, 2020 09:13 Asia/Tehran
  • چوونەسەری ئاستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئەمریکاو هێرشی ترامپ بۆسەر میدیاکان

"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوێشەو(چوارشەممە) پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە، میدیاکانی بە ترس و دڵەڕاوکێ دروست کردن تۆمەتبار کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، هاوکات لەگەڵ چوونەسەری ژماری تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا بۆ پەنجاو نۆ کەس، ترامپ خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ بەرپرسانی ناوەندی کۆنترۆڵ و پێشگرتن بەنەخۆشیەکان بوو بەمەبەستی قسەکردن سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و میدیاکانی تۆمەتبار کرد بە دروست کردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە بازاڕە دراڤییەکان.

ناوەندی کۆنترۆڵ و پێش گرتن بە نەخۆشییەکانی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە شەش حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو ئەو کەسانەی لە کەشتیی موسافیرهەڵگری"ئەڵماسی شازادە"دا بوون، پشت ڕاست کراوەتەوە، ڕایگەیاند، ژماری تووشبووان بەو ڤایرۆسە لە ئەمریکا گەیشتووەتە پەنجاو نۆ کەس.

ئەو سەنتەرە پزشکییە هەروەها پشت ڕاستی کردەوە کە کەسانی تووشبوو بەڤایرۆسی کۆرۆنا چواردە هاووڵاتی دانیشتووی ئەمریکاو چل وپێنج کەس لە موسافیرانی ئەو کەشتییە لەخۆ دەگرێ کە لەشاری "ووهان"ی چینەوە هاتوونەتە ئەمریکا.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکۆتایی ساڵی ڕابردووی زایینی٢٠١٩ لەشاری "ووهان"ی سەربە پارێزگای"هوبئی" لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، لانیکەم سی وڵاتی دیکە لەوان ئەمریکا، ئینگلیز، ئوسترالیا، تایلەند، کۆریای باشور، ژاپۆن، کەنادا، فەڕانسە، عەرەبستان وئیماراتی تێوەگلاندووە.

بەپێی دوائامارەکان، تائێستا لانیکەم هەشتا هەزار کەس لەجیهاندا تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون کە لەو ژمارە، نزیک بە ٢٧٠٠٠ کەس چاکبوونەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە. نزیک بە دووهەزار و٧٠٠ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

سەرپەیڤ