ئادار 10, 2020 17:02 Asia/Tehran
  •  بڕیاری ئەڵمان بۆ وەرگرتنی منداڵیی پەناخوازەکان

کاربەدەستی ئەڵمانی ڕایگەیاند ئەم وڵاتە گەرەکیەتی منداڵیی کۆچەرانێک کەلە ئۆردوگای پەناخوازەکانی یوونان دا سەقامگیرن، وەربگرێت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆیتێرز، "ئاندریاس جیزل" سەناتۆری بەرلین لە اکروباری نێو خۆیی،ڕۆژی سێشەممە گوتی: شاری بەرلین نزیک ١٠٠ منداڵ کەلە ئۆردوگای پەناخوازانی یوونان دان وەربگرێت.

 ئاندریاس جیزل لە وڵامی پرسیاری هەواڵنێران لە بارەی ئەمەی ئەم منداڵانە کەی دەتوانن بڕۆنە بەرلین گوتیشی: ئەمە بەستراوەتەوە بە خێرایی دەوڵەتی ئاڵمانیا لە بڕیار گرتن لەم بارەوە. قەیرانی پەناخوازەکان لە سەر سنوورەکانی یونان و تورکیا، لە سەرەتاکانی ئەم مانگە (مارچی ٢٠٢٠) دەست پێکراوە کە ئانکارا ڕایگەیاند بە هۆی پشتگری نەکردنی وڵاتانی ئەورووپایی لە ستراتژیای تورکیا لە ئیدلیبی سوریا، ئیتر لە ڕۆیشتنی کۆچەران بەرەو سنوورەکانی ئەورووپۆا پێشگیری ناکەن.  

سەرپەیڤ