ئادار 26, 2020 19:30 Asia/Tehran
  • کرۆنا و کێشە ئابووریەکانی ئەورووپا

لێکۆڵینەوەکان پیشان دەدەن بەشێکی گەورەی چالاکی ئابووریی ناوچەی یۆرۆ بە هۆی گشت داگر بوونی ڤایرۆسی کرۆنا بە شێوەی کاتی وەستاوە کە لە ئەنجامدا ئابووری ئەو ناوچەیە بەشێوەیێکی بەربڵاو تووشی داکشان دەبێت.

هەروەها ئابووری یەکیەتیی ئەورووپا لە ئەمساڵدا بە هۆی ئێپیدمی (نەخۆشی درمیی) کرۆنا لە جیاتی هەڵکشانی لەسەتا 1.4 ، تووشی داکشانی لەسەتا یەک لە بواری گەشەی ئابووری دەبێت.

ئەڵمانیا و فەڕەنسا دوو وڵاتی سەرەکیی ئەورووپا کە دەورێکی کارئامە دەگێڕن لەو کیشوەرەدا، ئێستاکە تووشی کێشە بوون.

بۆیە بەراورد کراوە ئەو خەسار و زیانەی وا کرۆنا لە ماوەی دوو یان سێ مانگاندا بۆ ئابووری ئەڵمانیا وەدیی دێنێ، بڕی 255 بۆ 497 ملیار یۆرۆ دەبێت و بێتوو ئەو هەلوومەرجە  هەتا سێ مانگان بەردەوام بێت، زیانی پێش بینی کراو بۆ ئەو کەڵە ئابووریەی ئەورووپا، دەگاتە ڕادەی 354 بۆ 729 ملیار یۆرۆ.

دڵگرانی لە تەشەنای زۆرتری ڤایرووسە چینیەکە بووەتە هۆی بەهێزبوونی هەستپیکراوی دۆڵار لە بازارە ئەرزیەکانی جیهان دا.دوای ئەمەی کە پرۆسەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرووسی تازە بۆ سێ کیشوەری جیهان ئاشکرابوو، نرخی دۆڵاڕ لە بازارە جیهانییەکان پرۆسەی ڕوو لەەبرزبوونەوەی بووە.

هەر ئێستا زۆرێک لە بەشگەکانی جیهانی ئاستی ئامادەبوونیی خۆیان لە چین  کەمتر کردۆتەوە و یان بەتەواوەتی هەڵییان پەساردووە.

دوابەدوای پەرە سەندنی ڤایرۆسی کرۆنا لە چین زۆربەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەوانی گەشت و سەفەرەکانیان بۆ وڵاتی چین ڕاگرتووە. ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانیش ڕۆژی پێنجشەممە بە ڕاگەیاندنی ڕەوشی نائاسایی ، پەرە سەندنی تۆقێنەری ڤایرۆستی کرۆنا لە چینی بە جێی نیگەرانیی زانی. وەزیری تەندروستی لە نامەیکدا داوای لە جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار کرد تا ئاگادارکردنەوەی دواتر بەر بگیردرێت بە هاتنی هەر جۆرە موسافریک لە چینەوە.

ڤایرۆسەکە بۆ یەکەم جار لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو لە شاری وهان لە چین بڵاوبووەوەو تا ئێستا نزیکەی 213 کەس لەو وڵاتە مردوون و  زیاتر لە 9 هەزار کەسیش تووشبوون کە زۆرترین حاڵەت لە وڵاتی چینە ، هەروەها ڤایرۆسەکە گەیشتە ئەمریکا و لە واشنتن حاڵەتێکی تووشبوون تۆمارکرا، لە مالیزیاش سێ حاڵەتی توشببون تۆمارکرا، هەروەها ڤایرۆسەکە لە تایلاند و کۆریای باشور و  ژاپۆن و تایوانیش بڵاوبووەتەوە.

سەرپەیڤ