ئادار 27, 2020 07:36 Asia/Tehran
  • لەئەمریکا 200 حاڵەتی مردن بەکۆرۆنا تۆمارکرا

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، روژی پێنجشەممە 200 حاڵەتی نوێی مردن بەکۆرۆنا لەئەمریکا تۆمارکراوە کە زۆرترین رێژەی مردنە لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە.

بەگوێرەی میدیاکان،  زۆرترین رێژەی مردن  لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە  لەئەمریکا دوینی تۆمارکراوە کە 200 حاڵەت بووە و بەوەش کۆی ژمارەی مردن لەو وڵاتە بۆ 921 حاڵەت بەرزبوەوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لەئێستادا ئەمریکا بەمەترسیدارترین رۆژەکانی بڵاوبونەوەی کۆرۆنادا تێپەڕدەبێت و لە 18 ویلایەتی ئەو وڵاتە داوا لەهاوڵاتیان کراوە لەماڵەکانیان بمێننەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوینی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا یاسای تەرخانکردنی 2.2 ملیار دۆلاری بۆ یارمەتیدانی بازرگانی بچوک و ئەو کەسانە پەسەندکرد کە بەهۆی کۆرۆناوە کارەکانیان لەدەستداوە.