ئادار 28, 2020 16:54 Asia/Tehran
  • 
نرخی نەوت دابەزی

خی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان دابەزینی تۆمارکرد، کە ئەوە هەفتەی پێنجەمە لەسەر یەک دابەزین تۆمار دەکات.بەپێی ئاژنسی رۆیتەرز، لەکۆتا مامەڵەکانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 1.41 دۆلار بەرێژەی 5.35% دابەزیوەو هەر بەرمیلێکی بە 24.93 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەکە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریکاش، کە نەوتی سوکی رۆژئاوای تەکساسی ئەو وڵاتەیە، لەکۆتا مامەڵەکان 1.09 دۆلار بەرێژەی 4.82% دابەزیوەو هەر بەرمیلێکی بە 21.51 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەکاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر وڵاتانی جیهان هەیە، کە ئەوە گەشەی ئابووری جیهانی بەتەواوی راگرتووە.