ئادار 29, 2020 19:34 Asia/Tehran
  •  بریندار بوونی  چوار فەلەستینی لە ڕۆخی خۆر ئاوایی

لەشکەرییانی ڕەژێمی زایۆنی لە درێژەی پەلامارەکان و تاوانکارییەکانیان لە رۆخی زخۆر ئاوایی ڕووباری ئەردەن، چوارفەلەستینییان بریندار و شەش فەلەستینی یان قۆڵبەست کردووە.

 بە  گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین،مانگی سوری فەلەستین لە ڕاگەیاندراوەیەک دا ڕایگەیاند.لەشکەرییانی ڕەژێمی زایۆنی دۆێشەو(شەممە) بە هێرش کردنە سەر گوندی "ئەلتوانە" لە ناوچەی "یەتا" لە ئەلخەلیل بەرەو ڕووی فەلەستینییەکان بوونەوە و لە ئاکامی دا دوو شارومەندی فەلەستینی بە زەبری گوللـەی لەشکەرییانی زایۆنی بریندار و دەیان فەلەستینی دیکەیش بە هۆی هەڵمژینی گازەکانی فرمنێسکهێن بریندار بوون.

لەشکەرییانی رژیمی زایۆنی هەروەها لەم تێکهەڵچوونە،سێ شارومەندی فەلەستینی یان قۆڵبەست کردووە. لەئاکامی هێرشی لەشکەرییانی رژیمی زایۆنی بۆ سەر گوندی "کەفەر قدووم" لە رۆژهەڵاتی "قەلقیلییە"،دوو فەلەستینی بریندار و دوو تازە لاوی فەلەستینی قۆڵبەست کراون. لەشکەرییانی ئیسرائیلی هەروەها بە هێرشکردنە سەر گوندی "ئەلعیسەویە" لە ڕۆژهەڵاتی قۆدسی داگیر کراو،تازە لاوێکی فەلەستینی یان قۆڵبەست کردووە. لەکاتیک کە "داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گەڵاڵەی ڕەگەز پەرەستانەی سەودای سەدە پەردەی لاداوە، تووند وتیژی ڕەژیمی زایۆنی دژی فەلەستینییەکان زۆرتر بۆتەوە.