ئادار 30, 2020 08:25 Asia/Tehran
  • پلوسی:نکۆڵی کردنی کۆرۆنا لە لایەن ترەمپەوە بە بایی گیانی ئەمریکییەکان تەواو بوو

«نانسی پلوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتی:نکۆڵی کردنی تەشەنای کۆرۆنا لەم وڵاتەدا لە لایەن داناڵد ترەمپەوە لە سەرەتای ھاتنی ئەم ڤایرۆسە بە بایی گیانی ئەمریکییەکان تەواو بوو .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «نانسی پلوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە دەربڕینی ئەمەی کە ھێشتا بەڕادەی پێویست تاقیکاریی پێزانینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکادا ئەنجام ناگرێت، وتیشی: خەمساردیی مەرگھێنی ترەمپ لە گەیاندنی کەرەستەی پزیشکی بۆ ئەو ناوچانەی بە ڤایرۆسەکەوە تێوەگلاون، ھەروا بەردەوامە.

ناوی ئەمریکا ئێستاکە لە سەرووی تەواوی ئەو وڵاتانەیە کە بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە تێوەگلاون.

لە ئێستادا زیاتر لە ١٢٤ ھەزار کەس لە ئەمریکادا توشس کۆرۆنا ھاتوون و دووھەزارو٢٣٨ کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانیش سێ شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند: ئەمریکا لە داھاتوویەکی نزیک دا بە شیمانەی زۆرەوە دەبێتە مەکۆی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھاندا.