ئادار 31, 2020 10:16 Asia/Tehran
  • ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ئەورووپا سنووری ٤٠٠ ھەزارکەسی تێپەڕاند

ھەواڵدەریی فەرەنسا شەوی سێ شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ژمارەی توشبووانی کۆرۆنای تازە ناسراو بە «کۆڤیدی ١٩» لە کیشوەری ئەورووپا سنووری ٤٠٠ ھەزارکەسی تێپەڕاندووە.

ھەروەھا لەماوەی شەووڕۆژی ڕابردوودا تێست و تاقیکاریی چوارھەزارو ٣٧٦ کەسی دیکە لە توشبووانی کۆرۆنا لە فەرەنسا بە پۆزیتیڤ دەرچوو کە بەمجۆرە ژمارەی توشبووان بەم نەخۆشییە دەگاتە ٤٤ھەزارو ٥٥٠ کەس.

ئەمە کاربەدەستانی تەندروستیی ئیتالیاش ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو چوارھەزارو ٥٠ کەسی دیکە لەم وڵاتە توشی کۆرۆنا ھاتوون کە بەمجۆرە ژمارەی توشبووان لەم وڵاتەدا گەییشتووەتە سەدویەک ھەزارو ٧٣٩ کەس.

ھەروەھا لە ماوەی شەووڕۆژی ڕابردوو ٨١٢ کەسی دیکە لە ئیتالیا گیانیان لە دەست داوەو ژمارەی قوربانیانی ئەم نەخۆشییە لەم وڵاتە گەییشتووەتە ١١ ھەزارو ٥٩١ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی بریتانیاش ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە بە گیان سپاردنی ١٨٠ کەسی دیکە لە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتەدا لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو ژمارەی قوربانیانی نەخۆشییەکە بۆ ھەزارو ٤٠٨ کەس ھەڵکشاوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ناوە فەرمییەکەی کۆڤیدی ١٩ یە، لەکۆتایی ساڵی٢٠١٩دا لەشاری "ووهان"ی سەربە پارێزگای «ھوبی»ی ڕۆژھەڵاتی چین  بەدی کراولە ئێستادا  جگە لە چین زیاتر لە ١٩٥وڵاتی دیکەش واتە وڵاتانی  ئەمریکا، بریتانیا، ئۆستۆرالیا، تایلەند، کۆریای باشووری، ژاپۆن، کەنەدا، فەرانسا، ئیتالیا، عەرەبستان و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانیشی تێوەگلاندووە واتە نزیکەی لەسەدا ٩٠ حەشیمەتی جیھان توشی ھاتوون.