گۆتیریچ: کۆرۆنا سه‌ختترین قه‌یرانه که رووبه‌ڕووی جیهان بووه‌ته‌وه
سکرتێری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هۆشداریی دا له دروستبونی سه‌ختترین قه‌یرانی جیهانی که له‌دوای دامه‌زراندنی رێکخراوه‌که‌وه تائێستا جیهان به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتیریچ، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و قه‌یرانه‌ی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا گه‌ڕانده‌وه که بوه‌ته په‌تایه‌کی جیهانی و وتی کۆرۆنا "خراپترین قه‌یرانی جیهانه که له دوای دامه‌زرانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له ساڵی 1945 سه‌ریهڵدابێت".
رونیشی کرده‌وه که له‌سه‌ر دوو هۆکار کۆرۆنا بوه‌ته سه‌ختترین قه‌یران، یه‌که‌م ئه‌وه‌یه کۆرۆنا نه‌خۆشییه‌که هه‌ڕه‌شه له هه‌موو جیهان ده‌کات، هۆکاری دووه‌میش، کۆرۆنا بووه‌ته ماتبونێکی ئابوری که له‌ماوه‌ی رابردودا جیهان به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
له مانگی کانونی یه‌که‌می 2019 ڤایرۆسی کۆرۆنا له شاری ووهان-ی چین سه‌ریهه‌ڵدا و به‌هۆیه‌وه 846 هه‌زار و 787 که‌س له نزیکه‌ی 170 وڵاتی جیهاندا توشی ڤایرۆسه‌که بوون و 41 هه‌زار و 690ی دیکه‌ش گیانیانله‌ده‌ستداوه.