نیسان 02, 2020 08:15 Asia/Tehran
  • لە ئیتاڵیا ٧٢٧ کەسی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا رایانگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا ٧٢٧ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان گیانیان لەدەست داوە و بەمەش کۆی ژمارەی مردووان بەهۆی ئەو پەتایە بۆ ١٣ هەزار و ١٥٥ کەس بەرز بووەتەوە.

ئەنجیلۆ بۆریلی، بەڕێوەبەری نووسینگەی پاراستنی مەدەنی لە ئیتاڵیا رایگەیاندووە، لە ماوەی شەو و رۆژێکدا چوارهەزار و ٧٨٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان تۆمارکراوەو بەمەش ژمارەی تووشبووان لە ١٠٥ هەزار و ٧٩٢ حاڵەتەوە بۆ ١١٠ هەزار و٥٧٤ حاڵەت بەرز بووەتەوە.

بەڕێوەبەری نووسینگەی پاراستنی مەدەنی لە ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەش داوە کە، ھەتا ئێستا ١٦هەزارو ٨٧٤ کەس بە تەواوی لە پەتاکە چاک بوونەتەوە. 

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ناوە فەرمییەکەی کۆڤیدی ١٩ یە، لەکۆتایی ساڵی٢٠١٩دا لەشاری "ووهان"ی چین ناس کرا.

ئەم ڤایرۆسە ئێستاکە جگە لە چین زیاتر لە ٢٠٠وڵاتی دیکەشی تێوەگلاندووە واتە نزیکەی لەسەدا ٩٠ ی حەشیمەتی جیھان توشی ھاتوون.