نیسان 02, 2020 12:48 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی لە بارەی ھەڵکشانی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی ڕایگەیاند لە داھاتوویەکی نزیکدا ژمارەی توشبووان بە کۆڤیدی_١٩ سنووری یەک ملوێن کەسیش تێ دەپەڕێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، « تەدرۆس ئادھانۆم گبریسۆس_ Tedros Adhanom Gabrisos» بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی ڕۆژی چوارشەممە  لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە ژێنێڤ سەبارەت بە ڕەوتی تەشەنای کۆرۆنا لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو وتی: ڕادەی مردن و نەمان لە ماوەی دوو حەوتەی ئەم دواییە بووە بە زیاتر لە دوو ھێندە. لە چەند ڕۆژی داھاتووش دا ئێمە ژمارەی ملوێنێک توشبوو بە ڤایرۆسی کۆڤیدی_١٩ تۆمار دەکەیم و مزیکەی پەنجا ھەزار کەسیش گیانیان لە دەست دەدەن.

ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھاندا لە سنووری ٩٣٠ ھەزار کەس تێپەڕیوەو ژمارەی گیان لەدەست داوانیش گەییشتووەتە زیاتر لە ٤٧ ھەزار کەس.

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، دوابەدوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یەک لە سێی خەڵکانی جیھان لە کەرەنتینەدا بەسەر دەبەن.

ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی بەرلەمە سەبارەت بە سەرھەڵدانی قەیرانی خۆراک لە جیھانیش دوابەدوای تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا نیگەرانیی دەربڕی بوو.