نیسان 02, 2020 13:46 Asia/Tehran
  • دووپات بوونەوەی داخوازیی ترەمپ بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتەگەلێکدا بانگەشەی کرد: ئەمریکا حەز بە دوژمنایەتی لەگەڵ ئێران ناکات و ناچارە لەگەڵ ئێراندا دانوستان بکات.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە درێژەی وتەکانی دا لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە کۆشکی سپی لە بارەی کاتی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران وتی: بڕوانن ، ئێمە دەبێ دانوستانیان لەگەڵدا بکەین، من لەو باوەڕەدام کە دەتوانین زۆر خێرا لەگەڵ ئێراندا بۆ ڕێککەوتن ھەوڵ بدەین. تەنیا کارێک کە دەبێ ئێرانییەکان بیکەن ئەوەیە کە پەیوەندیمان پێوە بکەن.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتیشی: لام وایە ئەوانە خەڵکێکی بوغران و سەرکردایەتییەکەشیان ھەر بوغرایە، وەکو ھەموومان، خەڵکی ئێمەش و ھەرھەمومان بوغراین، دیارە ئەوانیش پێیان سەختە تەلەفۆن ھەڵگرن و پەیوەندیمان پێوە بکەن، سەختە بۆیان کە دیدارێک پێک بھێنن، بەڵام دەتوانن گرفتی وڵاتەکەیان زۆر بە ئاسانی چارەسەر بکەن.

داناڵدترەمپ لە درێژەی قسەکانی دا بانگەشەی کرد کە، ئێمە حەزبە دوژمنایەتی ناکەین، بەڵام ئەوانە دوژمنایەتیمان لەگەڵ دەکەن و لەم بارەیەوە پەژیوانیش دەبنەوە، بە جۆرێک کە پێشتر قەت نەبوونە.

وتەکانی ترەمپ لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی ئەمریکا دوای کشانەوەی نایاسایی لە ڕێککەوتنی بەرجام لە ھەشتەمی مای ساڵی ٢٠١٨ی زایینی شەڕێکی ھەمەلایەنەی بۆ گوشارخستنە سەر ئێران وەڕێ خستووە.

کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش گەلێک جار جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ھەرچەشنە دانوستانێک گرێدراوی وەلانرانی سیاسەتی دوژمنکارانەی دژی ئێرانیی واشێنگتۆن و گەڕانەوەی بۆ ڕێککەوتنی بەرجامە لە چوارچێوی دانوستانی پێنج کۆ یەک دا.