نیسان 02, 2020 14:26 Asia/Tehran
  • مێرکێڵ: کۆرۆنا پشوو ناناسێت

دەوڵەتی ئاڵمانیا بەرتەسکییە کۆمەڵایەتییەکانی سەرچاوەگرتوو لە قەیرانی کۆرۆنای لەم وڵاتەدا لەوانە گەشت و سەردانیکردنی خزم و کەسی ھەتا کۆتایی پشووی جێژنی پاک واتە ١٩ی ئاپریل درێژ کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ئانگێلا مێرکێڵ سەرۆکی ئاڵمانیاو سەرۆک وەزیرانە ویلایەتیەکانی ئەم وڵاتە لە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش دا لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە شارومەندانی وڵاتەکەیان مۆڵەتی گەشتیان لە ڕۆژانی جێژنی پاک دا نەبێت و سەردانیکردنی خزم وکەسیش ھەتا کۆتایی پشوو قەدەغە بێت.

ئانگێلا مێرکێڵی سەرۆکی ئاڵمانیا بەرلەمە بە سەرۆک وەزیرانی بایرێن و کاربەدەستانی ویلایەتیی دیکەی ئەم وڵاتە وشداریی دابوو کە ھیچ باس و خواستێک لە بارەی گۆڕینی یاساوڕێسای ئێستا ھەتا بەرلە کۆتایی ھاتنی ئەو بەروارەی دیاری کراوە، قەبوڵ ناکات.