تره‌مپ: دوو هه‌فته‌ی زۆر زۆر ئازاربه‌خش به‌ڕێوه‌یه
نیسان 02, 2020 16:29 Asia/Tehran
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا داوای له خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی کرد، ئاماده‌باش بن بۆ دوو هه‌فته‌ی داهاتوو که تیایدا بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا له‌و وڵاته ده‌گاته ترۆپک.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا وتیشی"دوو هه‌فته‌ی زۆر زۆر ئازاربه‌خش به‌ڕێوه‌یه، ده‌مه‌وێت هه‌موو ئه‌مریکییه‌ک ئاماده‌باش بێت بۆ ڕۆژه سه‌خته‌کانی داهاتوو".
سه‌رۆکی ئه‌مریکا باسی له‌وه‌شکرد، مانگی نیسان یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیانگه‌یاندن به ئه‌مریکا.
تا ئێستا زیاتر له 160 هه‌زار که‌س له‌ئه‌مریکا تووشی کۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش سێ هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، سه‌رۆکی ئه‌مریکا پێشبینی گیانله‌ده‌ستدانی خه‌ڵکی زیاتری وڵاته‌که‌ی به‌هۆی کۆرۆناوه ده‌کات.