نیسان 03, 2020 08:11 Asia/Tehran
  • بایدێنیش چووە ڕیزی نەیارانی بایکۆتی ئێرانەوە

«جۆ بایدێن» پاڵێوراوی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە خوازیاری سوک کرانی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی کرد لە سەردەمی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بایدێن لە بەیاننامەیەک دا دانی بەوەدا نا کە لە بەر گوشارەکانی ئەمریکا« زۆربەی دەوڵەتەکان و ڕێکخراوەکان لە کردەوەدا سەبارەت بە تێوەگلان بە بایکۆتەکانی ئەمریکا لە بەر یارمەتی دانی ئێران بە تەواوی نیگەرانن».

«جۆ بایدێن» لە بەیاننامەکەی دا داوای لە دەوڵەتی ترەمپ کرد کە لە جەنگەی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بایکۆتەکانی سەر ئێران سوک کاتەوە.

بەرلەمەش ٣٢ ئەندامی ئەنجومەنەکانی سێناو نوێنەرانی ئەمریکا لە نامەیەکی ھاوبەش دا بۆ «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەو «ستیڤێن منۆچین» وەزیری گەنجینەی ئەم وڵاتە، داوای ھەڵپەسێردرانی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێرانیان کردبوو لە بەر قەیرانی جیھانیی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە دوابەدوای تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی جیھان بە ئێرانیشەوە، کۆمەڵێکی زۆر لە کاربەدەستانی وڵاتانی جۆربەجۆر لەوانە تورکیا، ڕووسیا ، پاکستان و چین داوای ھەڵوەشانەوەی بایکۆتە یەک لایەنەو نایاسایەکانی ئەمریکا دژی ئێران بوونە.

بایکۆتەکانی یەکلایەنەو ستەمکارانەی واشێنگتۆن کە کەل و پەلە سەرەکییەکان و تەنانەت داوودەرمان و کەرەستەی پزیشکیش دەگرێتەوە، بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی گرفتی فراوان بۆ جەماوەری ئێران بە تایبەت نەخۆشانی کۆرۆنایی.

 

ئێران

مەشقی بیۆلۆژیکیی خەباتی دژی کۆرۆنا

 

ھەولێر

قەدەغەی ھاتوچۆ لە بەر ڤایرۆسی کۆرۆنا

 

ئێران

بارینی تەرزە

 

ئێران

ورمێ_ شکۆفەی بەھاری